ئینگلتەرا

ریاز مەحرەز ریكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد

یاریگا –

ریاز مەحرەزی جەزائیری و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ریكۆردێكی مێژووی یانەكەی تۆمار كرد.

شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی و شیفیلد یونایتد لە یاریگای وێمبلی لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا رووبەرووی یەك بوونەوە و سیتی یاریەكەی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام بردەوە و توانی خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی.

گۆڵەكانی سیتیزن لەلایەن ریاز مەحرەز لە خولەكەكانی 43,61,66 تۆمار كران.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان ریاز مەحرەز یەكەم یاریزانی مانچێستەر سیتیە بتوانێت لە یاریگای وێمبلی هاتریك تۆمار بكات.

هەروەها هاتریكەكەی مەحرەز یەكەم هاتریك بوو لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا لە دوای ئەلێكس داوسۆن لە ساڵی 1958.

مەحرەز بە 32 ساڵ و 60 رۆژ بوو بە گەورەترین یاریزان بتوانێت هاتریك تۆمار بكات بۆ ئەو تیمەی كە پێپ گواردیۆلا راهێنەرایەتی كردوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button