ئیتاڵیا

سمۆلینگ و ڤایناڵدۆم ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێن

یاریگا

هەردوو یاریزانی یانەی رۆمای ئیتاڵیا کریس سمۆلینگ و جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆم بەهۆی پێکان ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێن.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، هەردوو یاریزانەکەی رۆما لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ بەرامبەرفێینۆردی هۆڵەندی تووشی پێکان بوون.

سەرچاوەکە بڵاویکردەوە پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە سمۆلینگ 2 هەفتە و ڤایناڵدۆم 3 هەفتە لە کاریگەرترین قۆناغی ئەم وەرزە لەیاریگاکان دادەبڕێن.

بەم هۆیەوە ئەو دوو یاریزانە لە سێ یاریی داهاتووی سێریائەی بێ بەش دەبن و چارەنوسیان بۆ یاریی قۆناغی پێشکۆتایی یۆرۆپالیگیشدیار نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button