ئەفریقا

دایکی حەکیمی: ئاگاداری سەروەت و سامانی کوڕەکەم نیم

یاریگا

دایکی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا رەتیدەکاتەوە ئاگاداری سامانی کوڕەکەی بێت.

دوای ئاشکرا بوونی پەیوەندی نهێنی بەرگریکارە مەغریبیەکە، هیبە عەبوکی هاوژینی داوای جیابونەوەی لەو یاریزانە کرد و داوای نیوەیسامانەکەی ئەو یاریزانەشی کرد، بەڵام ئەو یاریزانە لە دادگا گووتی کە سامانەکەی هەموو بە ناوی دایکی کردووە.

حەکیمی بەم شێوەیە خۆی لەم کەیسە رزگار کرد و نەیهێشت هیچ سامانی بۆ هاوژینی بچێت، بەڵام دایکی یاریزانەکە بێ ئاگایی خۆی لەمبابەتە راگەیاند.

دایکی حەکیمی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ماڵپەری Morocco World News لەمبارەوە دەڵێتئەگەر کوڕەکەم لە ترسەوە سامانەکەیبەناوی من کردووە، ئەوا ئاگاداری ئەم بابەتە نیم، بەڵام ئەگەر ئەم کارەی کردبێت، ئەوا کارێکی باشە چونکە بەم شێوەیە نەبوایە لەو ئافرەتەرزگاری نەدەبوو “.

بابەتی زیاتر

Back to top button