ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر سێلتا فیگۆ

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر سێلتا فیگۆ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری سێلتا فیگۆ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی  30 خولی ئیسپانیا.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 62 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیا دێت و سێلتا فیگۆش بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی دوانزەیەم دێت.

ئانچێلۆتی بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەك لە داڤید ئالابا و فێرلاند مێندی بێ بەش دەبێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: ڤاسكێز ، میلیتاو ، رۆدیگەر ، ناچۆ

هێڵی ناوەند: سیبایۆس ، چوامینی ، ئەسینسیۆ

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، بێنزێما ، ڤینیسیۆس

 

بابەتی زیاتر

Back to top button