ئیسپانیا

ئالابا دوو هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا –

دەیڤید ئالابا بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید بەهۆی پێکان نزیکەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت و بۆ یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەگەرێتەوە.

کەناڵی ئێلچرینگیتۆیئیسپانی ماوەی دوور کەوتنەوەی بەرگریکاری نەمسایی یانە شاهانەکە ئاشكرا دەکات، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە بەرگریکارەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت و لەم ماوەیە بەشداری یارییەکانی یانەکەی ناکات.

ئالابا لە یاریی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی لە بڕبڕەی پشتی تووشی پێکان بوو و بەم هۆیەوە نەیتوانی نیوەی دووەم بەشداری یارییەکە بکات، ئەو کات هاندەرانی یانەکەی ترسی ئەوەیان هەبوو ئەو یاریزانە بۆ یاریی بەرامبەر مانچێستەر سیتی نەگەڕێتەوە.

سەرچاوە ئیسپانیەکە بڵاویشی کردەوە ئالابا بۆ یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەگەڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button