ئاسیاخوله‌کانی دیکە

ڤیدیۆ- هیلال گاڵتە بە كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی گاتە بە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسڕی سعودی دەكات دوای یاریەكەی نێوانیان.

رۆژی سێشەممە هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەسڕی كرد و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی نەسڕ كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 25ی خولی رۆشەنی سعودی.

رۆناڵدۆ لە خولەكی 57 كارتێكی زەردی وەرگرت دوای ئەوەی لەسەر شێوازی یاریزانە زۆرانبازەكان ملی گۆستاڤۆ كۆیلار یاریزانی هیلال دەگرێت و دەیدات بە زەویدا.

هیلال لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەو پارچە ڤیدیۆیەی كریستیانۆی بڵاوكردووەتەوە و میوزیكی ” The Time Is Now “یان لەسەر داناوە و ئەو میوزیكەش كاتێك جۆن سینای یاریزانی زۆرانبازی ئازاد دەچێتە ناو گۆڕەپانی زۆرانبازی بەكار دەهێنرێت و لەسەریان نووسیوە: WWE؟

دۆن لەگەڵ نەسر بەشداری 11 یاری كردووە و توانیویەتی 11 گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button