ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا چاوی لە ئەستێرەیەکی لایپزیگە

یاریگا –

دانی ئۆلمۆ دەیەوێت پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، دانی ئۆلمۆ، هێرشبەری لایپزیگ، دەیەوێت بگەڕێتەوە ئیسپانیا و پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات، ئەمەش دوای ئاڵۆزبوونی پڕۆسەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە.

گرێبەستی ئۆلمۆ لە کۆتایی وەر زی داهاتوولەگەڵ لایپزیگ بەسەر دەچێت، ئەمەش وا دەکات، هێرشبەری نێودەوڵەتی ئیسپانی بە گرێبەستی ئازاد لە مێرکاتۆی زستانەی داهاتوودا، پەیوەندی لەگەڵ یانە دڵخوازەکەی دەست پێبکات.

رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، ئۆلمۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، چونکە دەرچووی ئەکادێمیای لاماسیایە و دواتر چووەتە دینامۆ زەگرێب و لایپزیگ.

هەرچەندە ریال مەدرید بیری لە گواستنەوەی ئۆلمۆ کردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە هاوینی 2024 ببێتە جێگرەوەی کەریم بێنزێما، بەڵام ئۆلمۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا.

ئۆلمۆی تەمەن 24 ساڵان، ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و ئەمەش وایکردووە، ببێتە جێگەی گرنگی یانە گەورەکانی ئیسپانیا و پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button