ئه‌وروپائیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر خیتافی

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر خیتافی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان خیتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا.

یانە كەتەلۆنییەكە بە كۆكردنەوەی 72 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و خیتافیش ەو كۆكردنەوەی 30 خاڵ لە ریزبەندی 16ی خولەكە دێت.

بۆ ئەو یاریە بارسێلۆنا لە تواناكانی هەریەك لە پێدری گۆنزالێز ، عوسمان دێمبڵی و فرانكی دی یۆنگ بێ بەش دەبێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: كۆندی ، ئاراوخۆ ، گارسیا ، باڵدی

هێڵی ناوەند: بۆسكێتس ، رۆبێرتۆ ، گاڤی

هێڵی هێرشبردن: رافینیا ، لیڤاندۆڤسكی ، فاتی

بابەتی زیاتر

Back to top button