ئه‌وروپائیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر كادێز

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر كادێز.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان كادێز لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانیا.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 59 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و كادێزیش بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەم دێت.

بۆ ئەو یاریە ئانچێلۆتی پشووی بە هەریەك لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و تۆنی كرووس داوە و فێرلاند مێندیش بەهۆی پێكانەوە بەشداری ناكات.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: ناچۆ ، ئالابا ، رۆدیگەر ، ڤاسكێز

هێڵی ناوەند: سیبایۆس ، چوامینی ، ڤاڵڤێردی

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، بێنزێما ، ئەسینسیۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button