عێراقگرنگترین

هەولێر گەیشتە قۆناخی هەشتی جامی عێراق و دهۆک ماڵئاوایی کرد

یاریگا
ئەمشەو هەردوو یانەی هەولێر و دهۆک لە قۆناغی شازدەی جامی عێراق رووبەڕووی رکابەرەکانیان بونەوە.

یانەی هەولێر لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ حەریری میوانداری یانەی نەفتی وەسەتی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 2-1 بردنەوە و بۆ جاری سێیەم گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی عێراق.

دوو گۆڵەکە یانەکەی قەڵا و منارە ئەمجەد رازی لە خولەکەکانی 55 و 69 تۆماری کرد و تاکە گۆڵی یانەی میوانیش لوکاس سانتۆ لە خولەکی 30 تۆماری کرد.

لەلایەکی دیکەوە یانەی دهۆکیش لە هەمان قۆناغی جامی عێراق میوانداری یانەی تەڵەبەی کرد و یارییەکەیان بە ئەنجامی 0-1 دۆڕاند و ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button