ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

نەسڕ ئۆفەرێكی خەیاڵی بۆ بەدەستهێنانی مۆرینیۆ داناوە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی نەسڕی سعودی ئۆفەرێكی خەیاڵی بۆ بەدەستهێنانی جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی داناوە بۆ ئەوەی جێگای رودی گارسیای فەڕەنسی بگرێتەوە.

بەهۆی لەدەستدانی پێشەنگی خولی رۆشەنی سعودی و لەدەستدانی متمانەی ئیدارەی یانەكەی، نەسڕ دەیەوێت رودی گارسیا لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دووربخاتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئاس ـی ئیسپانی نەسڕ بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی پێشكەش بە مۆرینیۆ كردووە بۆ ماوەی دوو وەرز، لەبەرامبەر وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی لە ئەگەری وەرگرتنیدا دەبێتە خاوەنی بەرزترین موچەی راهێنەران لە جیهاندا.

لە راپۆرتەكەی ئاس ئاماژە بەوەشكراوە، نەسڕ مۆرینیۆیان پێ گونجاو بووە بۆ ئەوەی جێگای گارسیا بگرێتەوە، چاوەڕوان دەكرێت دووبارە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆزێ مۆرینیۆ یەكبگرنەوە دوای ئەوەی لە ریال مەدرید پێكەوە كاریان كردووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تاکە بەربەست لەبەردەم بەرپرسانی نەسڕ ئەوەیە کە مۆرینیۆ لە قۆناغێکی یەکلاکەرەوەدایە لەگەڵ رۆما بەمەبەستی هەوڵدان بۆ سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو و بردنەوەی یۆرۆپا لیگ، هەروەها پێشتر خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ تەواوکردنی ماوەی راهێنەرایەتی خۆی لەگەڵ یانەكەی پایتەختی ئیتاڵیا.

نەسڕ لە ریزبەندی دووەمی خولی رۆشەنی سعودی دێت بە كۆكردنەوەی 53 خال و بە جیاوازی سێ خاڵ لە دوای ئیتیحادی پێشەنگەوە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button