ئاسیاخوله‌کانی دیکە

زانیاری نوێ سەبارەت بە چارەنوسی رودی گارسیا

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان وردەكاری نوێیان سەبارەت بە چارەنوسی رودی گارسیای فەڕەنسی و راهێنەری یانەی نەسری سعودی ئاشكرا كرد.

رۆژنامەی الاقتصادية لە راپۆرتێكی ئەمڕۆیدا رایگەیاندووە ئیدارەی كارگێڕی یانەكە دابەشبوون بۆ دوو بەرە، بەشێكیان پێیان وایە كە هەلێكی دیكەی پێبدرێت و بەشێكی دیكەشیان لەگەڵ دەركردنی راهێنەرەكەدان، ئەمڕۆ یان لە دوای یاری داهاتووی یانەكە راهێنەرەكە دووربخریتەوە.

لە راپۆرتی هەمان رۆژنامەدا هاتووە، شێوازی راهێنەرەكە و پێداگریكردنی لەسەر شێوازێكی دیاریكراوی یاریكردن بەشدار بووە لە لەدەستدانی پێشەنگی ریزبەندی و لەدەستدانی جامی سوپەری سعودیە، یانەكە نایەوێت لەم وەرزەدا بە بێ نازناو دەربچێت.

هەروەها چەند رۆژنامەیەكی جیهانی بەس لە كێشەكانی یانەی نەسر دەكەن و رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە بابەتێكیدا ئاماژەی بەوە كرد كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەكە متمانەی بە رودی گارسیا نیە.

هەروەها رۆژنامەی ماركا ئەوەی ئاشكرا كردووە، گارسیا وازی لە راهێنەرایەتیكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هێناوە لە نەسڕ، راهێنەرەكە لە ئاست خواستی یانەكەدا نەبووە و پەیوەندی لەگەڵ یاریزانەكان لە ژووری خۆگۆڕین باش نەبووە.

گارسیا لەگەڵ نەسر 26 یاری راهێنەر بووە, 18 بردنەوەی بەدەستهێناوە و پێنج یەكسان بوون و سێ دۆڕانی هەیە، 55 گۆڵیان كردووە و 16 گۆڵیشیان لێكراوە.

نەسڕ لە 25ی حوزەیرانی رابردوو گرێبەستێکی لەگەڵ راهێنەرە فەرەنسییەکە واژۆکرد بۆ ماوەی ساڵێک.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button