ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی بە جدی هەوڵی گواستنەوەی گاڤی دەدات

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی گاڤی ئیسپانی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنا دەدات.

ڕۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی چێڵسی خواستێکی زۆری هەیە لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ گاڤی واژۆ بکات و لاوە بەهرەمەندەکە لە بارسا بڕفێنێت.

بەپێی دەنگۆکان یانە لەندەنییەکە لە گتفوگۆدایە لەگەڵ لویس ئینریکی تا وەک راهێنەری نوێی یانەکە دەستبەرکاربێت لە وەرزی داهاتوودا.

بۆیە پێشبینی دەکرێت گواستنەوەی گاڤی مەرجێکی گرێبەستەکەی ئینریکی بێت، بەو پێیەی ناوبراو زۆر سەرسامە بەم یاریزانە، لە هەڵبژاردەی ئیسپانیاش بەردەوام بەشێوەی سەرەکی پشتی پێدەبەست.

هەرچەندە خواستی یاریزانەکە مانەوەیە لە ریزەکانی بارسێلۆنا، بەڵام بەهۆی گرفتی دارایی و تۆمارکرانی ناوی لە تیپی یەکەمدا ئەگەری هەیە بارسا ئەم یاریزانە لەدەست بدات.

بەپێی پێگەی Transfermarkt نرخی یاریزانە 18 ساڵانییەکە 90 ملیۆن یۆرۆیە و بلوزیش ئامادەیە ئەو بڕە پارە لەپێناو گواستنەوەی خەرج بکات، یانەکە زۆر بە جدی هەوڵی بۆ دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button