ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان ئەی سی میلان و ناپۆلی

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ستیفانۆ بیۆلی راهێنەری ئەی سی میلان و لوچیانۆ سپالێتی راهێنەری ناپۆلی بۆ یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئەی سی میلان لە یاریگای سان سێرۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ناپۆلی بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

میلان بە بردنەوەیان لە تۆتنهام لە قۆناخی شانزەدا بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون بە گۆڵێكی بێ وەڵام شكستیان پێهێنان و خۆیان گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

هەروەها ناپۆلی لە قۆناخی شانزەدا بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون 5-0 لە ئینتراخت فرانكفۆرتیان بردەوە و خۆیان گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی.

بۆ ئەو یارییە ناپۆلی لە تواناكانی دوو ئەستێرەی كاریگەری بێ بەش دەبێت ئەوانیش ڤیكتۆر ئۆسیمین و جیۆڤانی سیمۆنیە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەی سی میلان:

گۆڵپارێز: ماینان

هێڵی بەرگری: كالابریا ، تۆمۆری ، سیمۆن كایەر ، تیۆ هێرناندێز

هێڵی ناوەند: ئیسماعیل بن ناسر ، تۆنالی ، كرۆنیچ

هێڵی هێرشبردن: براهیم دیاز ، ئۆلیڤیە جیرو ، رافایل لیاو

 

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ناپۆلی:

گۆڵپارێز: ئەلێكس مێرێت

هێڵی بەرگری: ماریۆ ، كیم ، رەحمانی ، دی لۆرێنزۆ

هێڵی ناوەند: ئەنگویسا ، لۆبۆتكا ، زیلینسكی

هێڵی هێرشبردن: كڤاراستخێلیا ، راسپادۆری ، لۆزانۆ

لە قۆناخی پێشكۆتاییدا براوەی نێوان ئەی سی میلان و ناپۆلی بەرامبەر براوەی نێوان ئینتەر میلان و بێنفیكا یاری دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button