ئیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان ریال مەدرید و چێڵسی

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و فرانك لامپارد راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

یانە شاهانەكە لە قۆناخی شانزەدا بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون توانی 6-2 لە لیڤەرپوول بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە ئەم قۆناخە.

هەروەها بلووز لە قۆناخی شانزەدا توانیان لە بۆرووسیا دۆرتمۆند ببەنەوە بە ئەنجامی 2-1 و خۆیان گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال، میلیتاو ، ئالابا ، كامافینگا

هێڵی ناوەند: ڤاڵڤێردی ، كرۆس ، مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، بێنزێما ، ڤینیسیۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی:

گۆڵپارێز: كیپا

هێڵی بەرگری: جەیمس ،كۆلیبالی ، فۆفانا، چێلوێل

هێڵی ناوەند: ئینزۆ ، كانتێ ، كۆڤاسیچ

هێڵی هێرشبردن: ستێرلینگ ، جواو فیلیكس ، هاڤێرتز

لە قۆناخی پێشكۆتاییدا براوەی نێوان ریال مەدرید و چێڵسی بەرامبەر براوەی نێوان مانچێستەر سیتی و بایرن میونشن یاری دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button