ئیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ئانچێلۆتی: دەبێت رێز لە چێڵسی بگرین

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر چێڵسی لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئامادەبوو و وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە.

رووبەڕووبونەوەی چێڵسی؟

پێویستە ئەم یارییە بە 180 خولەک بزانین. یارییەکەمان لە یاریگای خۆمان بەرامبەر چێڵسی یەکلاکەرەوە نییە، بەڵام دەتوانێت بۆ یاری گەڕانەوە یارمەتیدەرمان بێت. چاوەڕێی هاتنی چامپیۆنزلیگ بووین و شەوانی ئەفسوناویمان لە یاریگای بێرنابیۆ دووبارە بکەینەوە. دەبێت لە یاریی چوون سوود لە یاریگامان وەربگرین. ساڵی ڕابردوو لە هەموو یارییەکانی یاریگای خۆمان یارییەکی نایابمان کرد و شایەنی ئەوە بووین پاڵەوانێتییەکە بەدەست بهێنین.

ستراتیجی یارییەکی هێرشبەری و یارییەکەی وەرزی رابردوو بەرامبەر چێڵسی؟

ئێمە دەمانەوێت یارییەکی تەواو پیشان بدەین. ئەگەر بتوانین وەک چۆن بەرامبەر بارسێلۆنا هێرش بکەین، هەموو شتێک باش دەبێت. ساڵی ڕابردوو بەرامبەر چێڵسی لە یاریگای خۆامن ئاستێکی باشمان پێشکەش نەکرد و دەبێت ڕێز لەو یانەیە بگرین. ئێستا راستە ئێستا بارودۆخیان باش نیەن، بەڵام تیپێکی زۆر باشیان هەیە. هەندێکجار باشترین ئەنجام بەدەست دەهێنیت کاتێک لە خراپترین بارودۆخدا بیت.

وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button