ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد ئامانجەکانی دەستنیشان دەکات

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئالێکسیس ماک ئالیستەر و موسێس کایسدۆ واژۆ بکات.

رۆژنامەی زە سەن بڵاویکردووەتەوە، ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد سوورە لەسەر پتەوکردنی پێکهاتەی شەیتانە سوورەکان بۆ وەرزی داهاتوو.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی دووانەکەی برایتۆنی دەستپێکردووە، ئەمەش لەسەر داواکاری راستەوخۆی تێن هاخ.

مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەدا، بە هۆی پێکان کریستیان ئێرکسن و کاسێمیرۆ، باڵادەستی لە هێڵی ناوەڕاست لەدەستدا، بۆیە دەیەوێت لەڕێگەی هێنان ماک ئالیستەر و کایسیدۆ، جڵەوەکە بگرنە دەست.

کایسیدۆ لە یەنایەری ساڵی 2022 گرێبەستەکەی تاوەکو 2027 لەگەڵ برایتۆن نوێکردووەتەوە، هەرچەندە ئارسیناڵ لە مێرکاتۆی زستانەدا، هەموو هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی یاریزانەکەدا، بەڵام برایتۆن بەرگەی گرت و دەستبەرداری نەبوو.

رۆژنامەکە لە سەرچاوەیەکی ناو برایتۆن دووپاتیکردووەتەوە، یانەکە ئامادەنییە بە کەمتر لە 70 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ماک ئالیستەر ببێت و هەروەها نرخی کایسیدۆ لە بازاڕەکاندا گەیشتووەتە 100 ملیۆن پاوەند.

لەم ماوەیەدا، چەندین راپۆرتی رۆژنامەوانی باس لە گرنگیپێدانی یانەکانی چێڵسی، لیڤەرپوول و ئارسیناڵ بە تواناکانی ماک ئالیستەری پاڵەوانی جیهان دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە، دێکلان رایس، یاریسازی وێستهام و سوفیان ئەمرابت، ئەستێرەی فیۆرێنتینا لە نێو ئامانجەکانی مانچێستەر یونایتد دان.

بابەتی زیاتر

Back to top button