ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دەستبەرداری سێ یاریزان دەبێت

یاریگا –

بارسێلۆنا پلانەکانی وەرزی داهاتووی داڕێشتووە، گۆڕانکاری بنچینەیی لە چەند شوێنێکی پێکهاتەکەیدا دەکات.

یانە کاتالۆنییەکە بە قەیرانێکی داراییدا تێدەپەڕێت و کێشەی لەگەڵ بودجەی یاری خاوێندا هەیە. پێویستە مووچەی یاریزانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبکاتەوە، بۆ ئەوەی کێشەی لەگەڵ تۆمارکردنی یاریزانی نوێدا نەبێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانی ئەستێرە بکات، پێویستە یەکەمجار دەستبەرداری هەندێ یاریزان ببێت، بڕیاری کۆتاییش بەدەست چاڤی دەبێت. سەرەتاش دەستبەردار ئەو یاریزانانە دەبن کە کەمترین خولەک بەشدارییان لە یارییەکاندا کردووە.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، بارسێلۆنا ئامادەیە گفتوگۆ لەبارەی ئۆفەری پێشکەشکراو بە رافینیا، ئانسو فاتی و فێران تۆرێس بکات.

چەندین یانە گرنگیان بە فاتی داوە، لە سەرووی هەموویانەوە مانچێستەر یونایتد. فاتی دەیەوێت ریزەکانی بلوگرانا جێبهێڵێت، چونکە بەشدارییەکانی سنووردارن و قسەکانی ئەم دواییەی باوکی، لاپەڕەیەکی دیکەی ناکۆکی لە نێوان فاتی و یانەکەدا کردەوە.

رافینیا سوودی لە پێکانی عوسمان دێمبێلێ وەرگرتووە و بووەتە یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی چاڤی. چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ لە نزیکەوە چاودێری رافینیا دەکەن، بەمەش بارسێلۆنا دەیەوێت سوود لە دەستبەرداربوون لە تواناکانی یاریزانە بەرازیلییەکە وەربگرێت و گرێبەستە نوێیەکانی پێ پارەدار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button