خولهکانی دیکە
رافایل لیاو گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەیسی میلان نوێدەکاتەوە
یاریگا
رافایل لیاو، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا رازی بووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.
ماسارا بەرێوەبەری یانە ئیتاڵیەکە بە تۆڕی سکای سپۆرتی گوتووە
دەمانەوێت گرێبەستی هێرشبەرە لاوەکەمان نوێ بکەینەوە بۆ ساڵانێکی زیاتر پارێزگاری لێبکەین، ئەویش هەمان ئامانجی هەیە و بەم زووانەهەموو شتێک یەکلایی دەکەینەوە
بەرێوەبەرەکەی رۆسێنەری لە بەردەوامی قسەکانی لەسەر چارەنوسی رافایل لیاو هێرشبەری لاوی یانەکەیان دەڵێت
هەردوولا نزیکین لە رێکەوتن و ئەو یاریزانە قسەی کۆتایی خۆی دەبێت، ئێمە ئامادەین مووچەکەی بە رێژەی %50 زیاد بکەین
رافایل لیاو هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی لە هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵیانەکەی کۆتایی دێت.