ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا پەیامێك بۆ فیفا و یوفا دەنێرێت

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داوای لە جیانی ئینڤانتینۆ سەرۆكی فیفا و ئەلێكساندەر چێفیرین سەڕۆكی یوفا دەكات پێشوەختە بڕیار لەسەر بارسێلۆنا نەدەن سەبارەت بە دۆسیەی ئێنریكێز نێگرێیرا.

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان لە چەند مانگی رابردوودا، چەندین بەڵگەیان لەسەر پێدانی پارەیەکی زۆر لەلایەن بارسێلۆناوە بە جێگری پێشووی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان ئاشکرا کرد.

داواکاری گشتی ئیسپانیا، بە فەرمی بارسێلۆنا بە تاوانی وەرزشی تۆمەتبار کردووە و لێکۆڵینەوەکان لەم بابەتە بەردەوامن.

ئینڤانتینۆ و چێفیرین چەند رۆژێك پێش ئێستا یانە كەتەلۆنییەكەیان لە جدیەتی دۆخەكە ئاگادار كردووەتەوە سەبارەت بە دۆسیەی نێگرێیرا.

بەپێی زانیاریەكانی رادیۆ كەتەلۆنیا لاپۆرتا پەیامێكی بۆ سەرۆكی فیفا و یوفا ناردووە و داوایان لێ دەكات پێش وەختە بڕیار لەسەر بارسێلۆنا نەدەن.

سەرۆكی یانە كەتەلۆنییەكە بە ئینڤانتینۆ و چێفیرین ـی گووتووە دوای ئەوەی یانەكەی بە فەڕمی بەرگری لە خۆی دەكات پاشان بڕیاری خۆیان لەو دۆسیەیەدا بدەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button