ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی یاریزانەکانی بەشێوەیەکی سەیر پاداشت دەکات

یاریگا

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەبۆنەی بردنەوەیان لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا، پاداشتی یاریزانەکانی دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی نزیک لە شاهانەکان بڵاویکردەوە، راهێنەرە ئیتاڵیەکەی مێرنگی بەبۆنەی بردنەوەیان لە یاریی کلاسیکۆ دوای یارییەکە لە ژووری خۆگۆڕین یاریزانەکانی ئاگادار کردەوە بەبۆنەی ئەم بردنەوە ئەمڕۆ دەتوانن پشوو وەربگرن و راهێنانەکانیان بەرێوەناچێت.

ریال مەدرید لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا، توانی لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ بە ئەنجامی 4-0 لە بارسێلۆنا بباتەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.

یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، مانگی پێنجی ئەمساڵ لە نێوان هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئۆساسۆنا دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button