ئیسپانیافه‌ره‌نسا

بارسیلۆنا ئەو خاڵانەی یانەی پاریس ڕەتدەکاتەوە بۆ بەدەست هێنانی نەیمار

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی داوای کردووە یانەی بارسیلۆنا دەست بەردار عوسمان سێمبێلی بێت بەرامبەر بەدەست هێنانی نەیمار، ئەمەش هەر زوو ڕەتکرایەوە لە لایەن یانەی بارسیلۆناوە.
بەپێ بەڕێوبەرایەتی یانەی بارسیلۆنا بێت یاریزان دێمبێلی زۆر گرنگترە لە نەیمار لە ئێستادا بۆ یانەکەیان.
ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە هەواڵێکی دا بڵاوی کردەوە، یانەی پاریس داوای دێمبێلی کردووە لە گەڵ ١٠٠ ملیون یۆرۆ بەرامبەر بە دەست بەردار بوون لە نەیمار.
بەڵام یانەی بارسیلۆنا ئەم داوایەی بە تەواوی ڕەتکردەوەو باسیش لەوە کراوە ئەگەر دێمبێلی و کۆتینیۆ بدرێت بە بێ پارە بەرامبەر بە دەست بەردار بوونی نەیمار لە یانەی پاریس بەڵام تا ئێستا نازانرێت ڕاستی ئەم هەواڵە چییە.
چەند ڕۆژنامەیەکی فەڕەنسیش بڵاویان کردەوە، یانەی پاریس دەست بەرداری نەیمار نابێت بە کەمتر لە ٢٠٠ ملیون یۆرۆ و یاخود ١٠٠ ملیون و دێمبێلی.
ئەگەر هاتیشوو ئەم یاریزانە هیچ بۆندێکی پێشکەش نەکرا ئەوا بەردەوام دەبێت بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەی پاریس دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button