ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاراوخۆ: پێویستە ڤینیسیۆس یاری بکات نەک قسە

یاریگا –

رۆنالد ئاراوخۆ، ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای باس لە گرژی و رووداوەكانی نێوانیان لەگەڵ ڤینیسیۆس جۆنێۆر ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەكات.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ریال مەدرید كۆتایی هات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

گۆڵەكانی مێرینگی لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە خولەكی 45 و كەریم بێنزێما لە خولەكەكانی 50,58,80 تۆمار كران.

بەو بردنەوەیەش یانە شاهانەكە توانی خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا و لەو یاریەشدا رووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە.

لە دوای یارییەكە ئاراوخۆ گووتی: هەمیشە دەڵێم ڤینیسیۆس یارێزانێكی نایابە، زۆر باشتر دەبێت ئەگەر سەرنجی لەسەر یاریكردن بێت.

هەروەها گووتیشی: من رێزم هەیە بۆ ڤینیسیۆس بەڵام زۆر قسە دەكات و منیش لە یاریەكەدا كەمێك توڕە بووم.

بەرگریكارەكەی بارسا بەردەوام بوو گووتی: زۆر دڵتەنگم چونکە نەمانتوانی بگەینە یاری کۆتایی و هاندەرەکانمان دڵخۆش بکەین، ئەوەش بۆ ئێمە باش نەبوو، هەرچەندە لە گێمی یەکەمدا یارییەکی نایابمان کرد، بەڵام لە گێمی دووەمدا زۆر گەڕاینە دواوە.

لە كۆتایشدا گووتی: دۆڕان سەختە بەتایبەت بەرامبەر ركابەرە هەمیشەییەكەت، بەڵام ئێستا دەبێت بیرمان لای یاری بەرامبەر جیرۆنا بێت، گەیشتن بە گەورەترین ئامانجمان كە لالیگایە.

وا بڕیارە لە بەرواری 6ی مانگی داهاتوو ریال مەدرید رووبەڕووی ئۆساسۆنا ببێتەوە لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیادا.

بابەتی زیاتر

Back to top button