ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا داوای گۆڕینی كاتی یاریەكی گرنگ لە خولی ئیسپانیا دەكات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داوا لە كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا دەكات كاتی یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلەتیكۆ مەدرید لە خولی ئیسپانیا بگۆڕێت.

وا بڕیارە بەرواری 23ی ئەم مانگە كاتژمێر 17:15 بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلەتیكۆ مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 خولی ئیسپانیا.

بەپێی زانیارییەكانی رادیۆی كەتەلۆنیا بارسێلۆنا داوا لە كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا دەكات یارییەكەیان بەرامبەر ئاتلەتیكۆ مەدرید لە كاتژمێرێكی دیكەدا بكرێت، بۆ ئەوەی قەرەبالغی لە هاتوچۆدا دروست نەبێت.

ئەم داواكارییە لە كاتێكدا دێت كە یارییەكەیان هاوكات نەبێت لەگەڵ ڤیستیڤاڵی سانت جۆردی لە شەقامەكانی پایتەختی كەتەلۆنیا.

ڤیستیڤاڵی سانت جۆردی یەكێكە لە بەناوبانگترین ڤیستیڤاڵەكانی كەتەلۆنیا و تایبەتە بە رۆژی كتێب.

یەکشەممەی داهاتوو، 23ی نیسان هاوكاتە لەگەڵ ڤیستیڤاڵی سانت جۆردی، یانە كەتەلۆنییەكە دەیەوێت هاندەرانی چێژ لە کاتژمێرە ناوەندییەکانی رۆژی کتێب وەربگرن، وەک هەموو ساڵێك هەزاران کەس شەقامەکانی بارسێلۆنا پڕدەکەن بۆ کڕینی کتێب.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 71 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی 12 خاڵ لە پێش ریال مەدریدی دووەمەوە دێت و بەوەش بە رێژەیەكی زۆر بردنەوەی نازناوی لالیگای یەكلا كردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button