ئه‌وروپائیسپانیا

ئۆساسۆنا چاوەڕوانی براوەی كلاسیكۆ دەكات لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا

یاریگا –

یانەی ئۆساسۆنای ئیسپانی سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی یەكەمین بلیتی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا دوای بردنەوەیان لە ئاتلێتیك بلباو.

شەوی رابردوو ئاتلێتیك بلباو لە یاریگای سان مامێسی تایبەت بە خۆی میوانداری ئۆساسۆنای كرد و یاریەكەش لە كاتی ئاسایی دا بە گۆڵێكی بێ وەڵام بۆ بلباو كۆتایی هات پاشان لە گێمی دووەمی زیادكراودا و لە خولەكی 116 ئۆساسۆنا گۆڵی یەكسان بوونیان كرد و توانیان خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

بەوەش ئۆساسۆنا توانی یەكەم بلیتی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەدەستبهێنێت و چاوەڕوانی براوەی یارییەكەی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید دەكات لە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیەكەدا.

ئەمشەو كاتژمێر 22:00بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

یاری چوون لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بارسێلۆنا توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكە بباتەوە و گۆڵەكەش لەلایەن ئیدێر میلیتاو بە هەڵە لە خۆیان تۆمار كرا.

وا بڕیارە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە بەرواری 6ی مانگی داهاتوو بەڕێوە بچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button