ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

فەرمی: لوك شۆو گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێ كردەوە

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گرێبەستی لوك شۆو بەرگریكاری یانەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ نوێ كردەوە.

لە ئێستادا مانچێستەر یونایتد كار لەسەر بەهێزكردنی ریزەكانی یانەكەی دەكات چ بە واژۆكردنی گرێبەستی نوێ بێت یان بە نوێكردنەوەی یاریزانە گرنگەكانی یانەكەی.

هەژماری فەرمی شەیتانە سوورەكان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر رایگەیاند: گەیشتوونەتە رێككەوتن لەگەڵ لوك شۆو بەمەبەستی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی تا هاوینی ساڵی 2027.

لە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بەرگریكارە ئینگلیزیەكە گووتی: 9 ساڵ پێش ئێستا گرێبەستم لەگەڵ ئەم یانە نایابەدا واژۆ كرد، خۆشحاڵم بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم، لە دوای ئەوەی هاتمە ئەو یانەیە پێشكەوتنێكی گەورەم هەبووە، چ وەك كەسێك و چ وەك یاریزانێك، دەزانم چی پێوویستە بیكەم بۆ ئەوەی لە یانەیەكی وادا سەركەوتوو بیت.

هەروەها گووتیشی: ئێمە لە سەرەتای گەشتەكەمانداین لە ژێر سەركردایەتی راهێنەر و ستافی راهێنەرایەتیەكەی ، لەم وەرزەدا سەركەوتوو بووین بەڵام زیاترمان دەوێت، دەرفەتێكی باشمان هەیە بۆ ئەوەی لێرە كارێكی زۆر باش بكەین، منیش هەموو كارێك دەكەم بۆ ئەوەی بەشێك بم لەوە.

بەرگریكارەكەی شەیتانە سوورەكان 249 یاری لەگەڵ ئەو یانەیە كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button