ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

یوڤێنتوس – ئینتەر میلان| دێربی چارەنوساز

یاریگا

سبەی سێ شەممە کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر هەردوو یانەی یوڤێنتوس و ئینتەر میلان لە دێربی ئیتاڵیا و لە قۆناغی پێشکۆتایی جامیئیتاڵیا رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

یارییەکە بۆ نێرازۆری چارەنوسازە، ئەویش بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییە لە سێریائەی، دۆڕانیان لەم یارییە واتە دوور خستنەوەیسیمۆنێ ئینزاگی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیە.

ئینتەر لە کاتێکدا لە یاریی چوونی قۆناغی پێشکۆتایی جامی ئیتاڵیا لە ئالیانز ستادیۆم دەبێتە میوانی خانمە پیرەکە، چوار یارییە لەسەر یەکتامی بردنەوەی نەکردووە. لە بەرامبەردا خاوەن یاریگا لە دوایین چوار یاریی هەر هەموو یارییەکانی بردووەتەوە و یەکێک لە بردنەوەکانیشبەرامبەر رکابەرەکەی بووە.

  • هەردوو یانە 261 جار لە مێژوودا رووبەڕووی یەکتری بونەتەوە، یوڤێنتوس 116 یاریی بردووەتەوە و ئینتەر میلانیش خاوەنی 81 بردنەوەیە.
  • یوڤی لە دوایین 21 یاریی خۆی لە سێریائەی 49 خاڵی کۆکردووەتەوە، تەنها ناپۆلی ئامارەکانیان لەو یانەیە باشتر بووە.
  • بیانکۆنێری لە دوو یاریی رابردووی بەرامبەر نێرازۆری نەدۆڕاوە و لە هەردوو یاریی کلین شیتی کردووە.
  • ئینتەر پێش دوو یاریی رابردووی بەرامبەر یوڤی، چوار یاریی بوو بەرامبەر ئەو یانەیە تامی دۆڕانی نەکردبوو.
  • بیانکۆنێری لە دوایین پێنج یاریی بەرامبەر نێرازۆری لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان لە یاریگای خۆی، 2 یاریی دۆڕاندووە 2 یارییبردووەتەوە و لە یارییەکیش هەردوولا بەرامبەر بوینە.

بۆ ئەم یارییە ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی یوڤێنتوس، بەهۆی پێکان لە تواناکانی پۆل پۆگبا و لیاناردۆ بۆنۆچی بێ بەش دەبێت. 

لەلایەکی دیکەوە سیمۆنێ ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان ئەویش بەهۆی پێکان لە تواناکانی سکرینیار و دالبێرت و دی مارکۆ و هاکان بێبەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button