ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیا

لە خولی ئیتاڵیا بە رێگەیەکی سەیر بەربانگ بۆ یاریزانێک دەکرێت

یاریگا –

لە یاریی نێوان هەردوو یانەی ئینتەر میلان و فیۆرێنتینا یاریزانێک بە فێڵ وادەکات هاوڕێیەکی موسڵمانی بەربانگ بکات.

 

لە یاریی نێوان هەردوو یانە لە گەڕی 27 سێریائەی، سوفیان ئەمرابات یاریزانی مەغریبی یانەی فیۆرێنتینا تەنها یاریزانی موسڵمانی یارییەکە بوو، لە کاتی بەربانگ کردن لوکاس رانیەری هاوڕێ ئەو یاریزانە مەغریبیە بە ئەنقەست خۆی تووشی پێکان دەکات، بۆ ئەوەی ناوبژیوان یارییەکە بوەستێنێت و هاوڕێکەی بەربانگی بکاتەوە.

ئەم دیمە کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە دوای خۆیدا هێناوە و لە سەرتاسەری جیهان دەستخۆشی لە یاریزانەکەی ڤیۆلا دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button