ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی هەشت یاریزانی تیپی دووەم بانگهێشتی تیپی یەکەم دەکات

یاریگا

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی پێکانی بەشێک لە یاریزانەکانی یانەکەی بانگهێشتی هەشت یاریزانی تیپی دووەمی یانەکەی دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی بلاوگرانا بۆ یاریی بەرامبەر ئێلچێ لە گەڕی 27ـی لالیگا تەنها 15 یاریزانی تیپی یەکەمی بەردەستە، بۆیە بە ناچاری کۆمەڵێک یاریزانی لە تیپی دووەم کە ژمارەیان هەشت یاریزانە بانگهێشت کردووە.

دیارترین ئەو یاریزانانەی کە بەهۆی پێکان بەشداری یاریی سبەی یانەکەیان بەرامبەر ئێلچێ ناکەن، عوسمان دێمبلی و پێدری فرەنکی دی یۆنگ. ئەو سێ یاریزانە ئەستەمە بۆ یاریی کلاسیکۆش ئامادەبن.

بارسێلۆنا سبەی یەک شەممە لە گەڕی 27ـی لالیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئێلچێ دەبێتەوە، بلاوگرانا 49 ساڵە بەرامبەر ئەو یانەیە تووشی دۆڕان نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button