ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

گالتیێ: بەرپرسانی یانەکەم و میسی لە گفتوگودان

یاریگا

کریستۆف گالتیێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئامادەنەبوو باس لە چارەنوسی لیۆنێل میسی هێرشبەری یانەکەی بکات و تەنها یەک نهێنی ئاشکرا کرد.

راهێنەرەکەی شازادەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی ئەم گەڕەی یانەکەی بەرامبەر ئۆڵمپیک لیۆن، لەبارەی داهاتووی یاریزانی ئەرجەنتینی یانەکەی گووتی

من وەکو راهێنەر تەنها بیر لە 10 یاریی داهاتووی یانەکەم دەکەمەوە بۆ ئەوەی بزانین چۆن دەتوانین ناسناوی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا بەدەست بێنین، لەسەر داهاتووی مێسی لەگەڵ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەمان لە پەیوەندیدام و نهێنیەکانی دیکەش باس ناکەم

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، ئەو یاریزانە تاوەک ئێستا چارەنوسی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی نەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button