ئاسیائه‌وروپافه‌ره‌نسا

هێرڤی رێنارد بووە راهێنەری هەڵبژاردەی خانمانی فەرەنسا

یاریگا
هێرڤی رێنارد، بەشێوەیەکی فەرمی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەی خانمانی فەرەنسا لە شوێنی کورین دێکۆن دەست نیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ فەرەنسا بڵاویکردەوە، لەگەڵ راهێنەرەکەی پێشووی هەڵبژاردەی سعودیە گەیشتنە رێکەوتن و ناوبراو تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی خانمانی وڵاتەکەی گرتە ئەستۆ.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە هێرڤی لینارد سەرکردایەتی هەڵبژاردەی خانمەنی وڵاتەکەیان لە مۆندیالی 2023 ئوستوراڵیا دەکات کە بڕیارە رۆژی 20ـی مانگی حەوتی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، هەروەها یۆرۆی 2024 کە ئەم پاڵەوانتیەش ساڵی داهاتوو دەکرێت.

هێرڤی لینارد دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی سعودیە بەرامبەر بولیڤیا لە یاریی دۆستانە وازی لە پۆستەکەی هێنا، ناوبراو لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر توانی ئەنجامێکی مێژوویی بۆ سعودیە تۆمار بکات، کاتێک توانیان یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە ئارجێنتینای پاڵەوانی مۆندیالەکە ببەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button