ئاسیائه‌مریکاگرنگترینمۆندیال

ئارجێنتینا داوای میوانداریەتی مۆندیالی لاوان دەکات

یاریگا
دوای ئەوەی فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهان ” فیفا ” مافی میوانداریەتی مۆندیالی 2023 لاوانی لە ئەندەنوسیا وەگرتەوە، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەرجەنتین ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ میوانداری کردنی مۆندیالەکە.

ماڵپەری tyc sportـی ئەرجەنتینی بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنەوەی مافی میوانداریەتی لە وڵاتی ئەندەنوسیا، فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان بە فەرمی داوای میوانداریەتی پاڵەوانتیەکەیان کردووە و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە مۆندیالی 2023 لاوان لە وڵاتەکەیان دەکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە میوانداری کردن مۆندیالی لاوان دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی هەڵبژاردەی لاوانیش وڵاتەکەیان بەشداری پاڵەوانتیەکە بکات، چونکە ئەوان پێشتر بلیتی بەشداری کردنیان بەدەست نەهێناوە.

وڵاتی ئەندەنوسیا میوانداری مۆندیالی 2023 لاوان بەهۆی کێشە سیاسیەکانی نێوخۆیی و دژایەتی کردنی بەشێک لە حیزبەکانی ئەم وڵاتە بۆ هاتنە ناوەوەی هەڵبژاردەی لاوانی ئیسرائیل بۆ وڵاتەکەیان، بڕیاردرا مافی میوانداری مۆندیالیان لێوەرگیرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button