ئینگڵتهراگرنگترین
ناوی 15 پاڵێوراو بۆ هۆڵی ناودارەکانی پرێمەرلیگ راگەیێندرا

یاریگا –
ئەمڕۆ پێگەی فەرمی پرێمەرلیگ ناوی 15 کاندیدی راگەیاند و لەو یاریزانانە سێ یان هەڵدەبژێردرێن تاوەکو ببنە ئەندامی هۆڵی ناودارانی خولەکە.
لەم هەفتەیەدا پریمەرلیگ رایگەیاند سێر ئەلێکس فێرگسۆن و ئارسن ڤینگەر زیادکراون بۆ هۆڵی ناودارانی 2022، بۆ یاریزانانیش پاڵێوراوەکان راگەیەندران و بەشێکی ئەنجامەکە بە دەنگی هاندەران دەبێت لە ماڵپەڕی فەرمی پریمەرلیگ.
کاندیدەکان بریتین لە
- تۆنی ئەدامس
- ئاشلی کۆڵ
- گاری نیڤڵ
- سۆڵ کامپڵ
- جێرماین دیفۆی
- مایکڵ ئۆوین
- مایکڵ کاریک
- لێس فێردیناند
- جۆن تێری
- پیتەر چیک
- ریۆ فێردیناند
- یایا تۆرێ
- ئاندی کۆڵ
- رۆبی فاولەر
- نیمانیا ڤیدیچ
ئەم رێزلێنانە لە ساڵی 2021 دەستی پێکرد و بۆ ئەو یاریزانانەیە کە وازیان لە یاریکردن هێنا و لە پریمەلیگ خزمەتییان کردووە.
براوەکانی ساڵانی پێشوو بریتین لە
2021
- ئالان شیرەر
- تیێری هێنری
- ئێریک کانتۆنا
- رۆی کین
- فرانک لامپارد
- دینیس بێرگکامپ
- ستیڤن جیرارد
- دەیڤد بێکهام
2022
- وەین روونی
- پاتریک ڤیێرا
- سێرجیۆ ئەگوێرۆ
- دیدیە درۆگبا
- ڤینسنت کۆمپانی
- پیتەر شمایکڵ
- پاوڵ سکۆڵز
- ئییان رایت