ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسیناڵ ئێریک گارسیای دەوێت

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی چاوی لە ئێریک گارسیای ئیسپانی و بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنایە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی ئارسیناڵ دەیەوێت لەم هاوینە بەرگریکاری یانە کەتەلۆنییەکە، ئێریک گارسیا بگوازێتەوە ریزەکانی.

یاریزانەکەی پێشووی مانچێستەر سیتی لە گواستنەوەی زستانە ئامانجەی سەرەکی یانەکانی شاری لەندەن بوو، بەڵام بە هۆکاری جیا جیا گواستنەوەی بۆ لەندەن سەرکەوتوو نەبوو.

گارسیا لەم وەرزە بە دۆخێکی باشدا تێناپەڕێت بەهۆی ئەوەی کریستنسن لەپاڵ کۆندی و ئاراوخۆ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و هیچ دەرفەتێکی یاریکردنیان بۆی نەهێشتووەتەوە.

جیا لەوەش بارسا لە ئێستادا گەیشتووەتە ڕێکەوتنی سەرەتایی لەگەڵ بەرگریکاری یانەی ئاتلەتیک بلباو ئینیگۆ مارتینێز، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت, کە گارسیا لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا جێدەهێڵێت.

بەرگریکارە 22 ساڵانییەکە لە هاوینی ساڵی 2021 بە گرێبەستێکی ئازاد لە مانجێستەر سیتییەوە رووی لە بارسا کرد، بەڵام نەیتوانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی چاڤی هێرناندێز مسۆگەر بکات.

نرخی یاریزانەکە لە بازی گواستنەوە لە ئێستادا بە بری 12 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button