ئیسپانیاگرنگترین

هۆکارەکانی شکستهێنانی گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ ریال مەدرید ئاشکرا دەکرێن

یاریگا –

بەڕێوەبەری کارەکانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە زستانی رابردوودا هەوڵیدا رۆناڵدۆ بگەڕێنێتەوە ریال مەدرید، بەڵام هەوڵەکانی شکستیان هێنا.

رۆژنامەی زە ئاتلێتیک راپۆرتێکی لەبارەی رووداوەکانی پشت پەردەی زستانی رابردوو بڵاوکردووەتەوە، کاتێک خۆرخێ مێندێز، بەڕێوەبەری کارەکانی رۆناڵدۆ، هەوڵیدا ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بگەڕێنێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی رۆناڵدۆ و مانچێستەر یونایتد، مێندێز هەوڵیدا رێگەیەک بۆ گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ ریال مەدرید بدۆزێتەوە، بەڵام بەرپرسانی لۆس بلانکۆس هەموو هەوڵەکانیان رەتکردەوە و خوازیاری گەڕانەوەی رۆناڵدۆ نەبوون.

بەرپرسانی ریال مەدرید بیانووی رەتکردنەوەی هەوڵەکانیان بۆ گەورەیی تەمەن و زۆری مووچەکەی گەڕاندەوە، هەروەها ئەوکاتە ریال مەدرید بە تەواوی پشتی بە کەریم بێنزێما بەستبوو.

لای خۆیەوە، رۆناڵدۆ ئامادەبوو بگەڕێتەوە ریال مەدرید، تەنانەت لە دوای مۆندیال، لەگەڵ یانە شاهانەکە مەشقی دەکرد، بەڵام دوای ئەوەی هەوڵەکانی مێندێز شکستیان هێنا، گرێبەستی لەگەڵ نەسر واژۆ کرد.

لە دوای بڕیارەکەی رۆناڵدۆ بۆ چوونە سعودیە، پەیوەندی خۆرخێ مێندێز و رۆناڵدۆ تێکچوو، چونکە مێندێز لەسەر هەنگاوەکەی رۆناڵدۆ رەزامەند نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button