ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تین هاخ هێرشبەرێکی نوێی دەوێت

یاریگا –

ئێریک تین هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەدوای هێرشبەرێکی نوێدا دەگەڕێت.

پێگەی ESPN بڵاویکردووەتەوە، کە تین هاخ دەیەوێت لە مانگی تەمووز و پێش گەشتکردنی تیپەکەی بۆ وڵاتی ئەمریکا، گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی نوێ واژۆ بکات.

بۆ ئەم مەبەستەش شەیتانە سوورەکان چاویان لەسەر هەریەکە لە هێشبەران، هاری کەین لە یانەی تۆتنهام و ڤیکتۆر ئۆسیمین لە ناپۆلییە.

یانە ئینگلیزیەکە پێش دەستپێکی جامی جیهانی 2022، بەهۆی ناکۆکی نێوان تین هاخ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستی ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی هەڵوەشاندەوە،

لە شوێنی ئەویش فیخۆرستی هۆڵەندی گواستەوە ریزەکانی، بەڵام ئەو یاریزانەش تا ئێستا بەگوێرەی پێویست نەیتوانیوە هاوکاری هێڵی پێشەوەی یانەکەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button