ئینگلتەراگرنگترین

چارەنووسی سێ یاریزانی لیڤەرپوول بۆ یارییەکەی مان سیتی یەکلایی کرایەوە

یاریگا –

رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر 2:30ـی پاش نیوەڕۆ لە میانەی یارییەکانی گەڕی 29ـی پرێمەرلیگ، مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری لیڤەرپوول دەکات.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی گۆڵ هێرشبەری یانەی لیڤەرپوول داروین نونێز لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و ئامادەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی سیتیزن.

هەفتەی رابردوو نونێز بەهۆی پێکان لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی ئۆرەگوای دوورخرایەوە، بەڵام پێدەچێت دوورخرانەوەکەی تەنیا بۆ خۆپارێزی بووبێت لە پێکانێکی درێژخایەن.

لە لایەکی دیکەوە رێدز هەواڵێکی دیکەی خۆشی پێگەیشت، ئەویش بەهۆی گەڕانەوەی لویس دیازی کۆڵۆمبی و بەرگریکاری یانەکە لەپاش شەش مانگ دابڕان بەهۆی پێکانەوە.

دیاز لە مانگی دەی ساڵی رابردووەوە یاری بۆ لیڤەرپوول نەکردووە، بەپێی هەمان سەرچاوە بانگهێشتی یارییەکەی مانچێستەر سیتی دەکرێت و بەشداری لەو یارییەدا دەکات.

هەروەها  ڕێدز بۆ ئەم یارییە بێبەش دەبێت لە تواناکانی ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەکەی تیاگۆ ئەلکانتارا، کە ناوبراو لە مانگی دووی ئەمساڵەوە تووشی پێکان بووە لە بڕبڕەی پشتیدا.

هەرچەندە پێشبینی دەکرا دوای 4 هەفتە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن، بەڵام تا ئێستا چاک نەبووەتەوە و بەشدار نابێت لەم یارییەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button