ئینگڵتهرا
سۆن: داوای لێبوردن لە کۆنتی دەکەم و هەڵەی من بوو!

هیونگ مین سۆن ئەستێرەی تۆتنهام دەڵیت خۆی بە بەرپرس دەزانێت بەرامبەر رۆیشتنی ئەنتۆنیۆ کۆتنی لە یانەکە.
سۆن و کۆریای باشوور لە یارییەکی دۆستانەدا ١-٢ دۆڕان بە ئۆرۆگوای، دوای یارییەکە، لێدوان لە هێرشبەرە بە ئەزموونەکە وەرگیرا سەبارەت بە رۆیشتنی کۆنتی و وتی ”
وەکو یاریزانێک زۆر داوای لێبوردنی لێ دەکەم، ئەو راهێنەرێکی جیهانییە و گەشتێکی گەورە بوو لەگەڵ ئەودا، دەبوو باشتر یاری بکەم و هەست بە بەرپرسیاریەتی دەکەم کە ئەو رۆیشتووە چونکە وەکو پێویست یارمەتی یانەکەم نەداوە. وە سوپاسگوزارم بۆ هەموو کارەکانی، ئەو راهێنەرێکی گەورەیە و ئەزموونێکی زۆری هەیە”.
سۆن پارساڵ ٢٣ گۆڵی لە پریمەرلیگ تۆمارکرد و بە هاوبەشی لەگەڵ محەمەد سەڵاح گۆڵکاری خولەکە بوون بەڵام لەم وەرزەدا تا ئێستا تەنها شەش گۆڵی تۆمارکردووە.