ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

توخێل داوای یاریزانێکی چێڵسی کردووە

یاریگا-تۆماس توخێل واز لە یانەکەی پێشووی ناهێنێت و داوای لە بەرپرسانی میونشن کردووە ماتیۆ کۆڤاسیچی بۆ بگوازنەوە.

دوێنێ راگەیەندرا، راهێنەرە ئەڵمانییەکە هەوڵی ئەوە دەدات یاریدەدەرێکی پێشووی لە چێلسی لە ستافی راهێنەرایەتییەکەی بگوازێتەوە بۆ بایەرن. ئەمڕۆش بەگوێرەی ئیڤینینگ ستاندارد توخێل دەیەوێت کۆڤاسیچی ناوەڕاستکاری کرواتی بگوازێتەوە.

کۆڤاسیج کەمتر لە ١٦ مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە و لەباری تازەنەکردنەوەکەیدا، چێڵسی رەنگە ناچاربێت هاوینی داهاتوو بیفرۆشێت تاوەکو بێ بەرامبەر دەستبەرداری نەبێت.

ناوبراو شەوی رابردوو هەر دوو گۆڵەکەی هەڵبژاردەی کرواتیای بەرامبەر تورکیا تۆمارکرد لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤.

بابەتی زیاتر

Back to top button