ئینگلتەراگرنگترین

سێر فێرگسۆن و فینگەر بوونە ئەندامی هۆڵی بەناوبانگەکان

یاریگا –

سێر ئالێکس فێرگسۆن و ئارسن فینگەر بوونە ئەندامی هۆڵی بەناوبانگەکانی پرێمەرلیگ.

فێرگسۆنی راهێنەری پێشووتری مانچێستەر یونایتد و فینگەر، راهێنەری پێشووتری ئارسیناڵ بوونە یەکەم راهێنەر ببنە ئەندامی هۆڵی بەناوبانگەکانی پرێمەرلیگ، ئەمەش بەهۆی ژمارە و جۆری دەستکەوتەکانیان. سێر فێرگسۆن و فینگەر 16 نازناوی پرێمەرلیگیان بە یەکەوە بردووەتەوە.

فێرگسۆن لە دوای ئەندامێیتی هۆڵی بەناوبانگەکان روونیکردەوە

زۆر دڵخۆشم بە بوونم بە ئەندامی هۆڵی بەناوبانگەکانی پرێمەرلیگ. شەڕەفێکی گەورەیە کاتێک بەمشێوەیە رێز لە دەستکەوتەکانت دەگیرێت. ئەمە تەنیا پەیوەندی بە منەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە کارەکەمەوەیە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، کە چەندین ساڵ بەیەکەوە کارمان کرد.

لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ فینگەر

پێم وایە فینگەر شایەنی ئەندامێتییە، چونکە توانی ئارسیناڵ بە شێوەیەکی بەرچاو بگۆڕێت. لە سەردەمی فینگەر، ئارسیناڵ بووە تیمێکی بەهێز و رکابەری بۆ بردنەوەی نازناوەکان دەکرد. لە چەند ساڵی رابردوودا، زۆرجار بەیەکەوە دەچینە رێستورانتێکی بچووک کە ئەو لێی شارەزایە لە سویسرا. ئارسن کەسێکی زۆر باشە و حەزم بە هاوڕێیەتییەتی، بەڵام لە دانیشتنەکان، ئەرکی من هەڵبژاردنی شەرابە.

لەلایەکی دیکەوە، فینگەر لەبارەی بوون بە ئەندامی هۆڵی بەناوبانگەکانی پرێمەرلیگ روونیکردەوە

سوپاسگوزارم بۆ دەستنیشانکردم بە ئەندامی بەناوبانگەکانی پرێمەرلیگ. بەردەوام ویستوومە شتێکی تایبەت بە هاندەران بدەم، گرنگترین شت بەلای منەوە، پابەندبوونە بە هەوڵدان بۆ ئەوەی هەموو شتێک کامڵ بێت. دەمەوێت بە کەسێک بناسرێمەوە کە زۆر ئارسیناڵی خۆشدەوێت. رێزم لە بەهاکانی یانەکە گرت و کاتێک یانەکەم جێهێشت، بۆ ئەوەم جێهێشت تاوەکو یانەکە گەورەتر بێت.

لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سێر ئالێکس، فینگەر دەڵێت

هاوبەشیکردنی ئەندامێتییەکە لەگەڵ سێر ئالێکس فێرگسۆن، شەڕەفێکی گەورەیە بۆ من. ئەمە وەک دوو یاریزانی بۆکسێن وایە، شێتانە شەڕ دەکەیت و بەیەکەوە دەچنە شوێنە دوورەکان. لە کۆتایی رۆژەکەدا، رێز لە سەرووی هەموویەوە دێت و دەرفەتێکی گەورەیە کە لەگەڵ فێرگسۆن کۆببمەوە، هاوبەشیکردنی بوتڵێک شەراب و گێڕانەوەی یادەوەرییەکانی شەڕی نێوانمان، بەبیر دەهێنینەوە.

هۆڵی بەناوبانگەکانی پرێمەرلیگ لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەردنی پرێمەرلیگەوە سەرپەرشتی دەکرێت. ساڵی رابردوو هەریەکە لە یاریزانان پیتەر شمایکڵ، ئایان رایت، وەین روونی، پاتریک ڤیێرا، سێرجیۆ ئاگوێرۆ، ڤینسێنت کۆمپانی، دیدێی درۆگبا و پۆل سکۆڵز بوونە ئەندامی هۆڵەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button