ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسیناڵ هێرشبەرێکی بۆندزلیگای دەوێت

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی رادارەکەیی ئاراستەی بۆندزلیگا کردووە و دەیەوێت هێرشبەرێکی ئەو خولە بگوازێتەوە ریزەکانی.

گەنەرز لە ئێستادا پێشەنگی پرێمەرلیگی گرتووە و ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات، بۆ درێژەدان بەم ئاستە بەرزەی دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینە چالاکبێت و پێکهاتەی تیپەکەی تۆکمەتر بکات.

بەپێی هەواڵیکی رۆژنامەی سپۆرت وەن، ئارسیناڵ ئارەزوو دەکات یاسپەر لیندسترۆمی دانیمارکی و هێرشبەری یانەی ئینتراخت فڕانکفۆرت بگوازێتەوە یانەکەی.

یاسپەر خاوەن توانایەکی بەرزە و شێوازی یاریکردنی لەگەڵ شێوازی هێرشبەری ئارسێناڵدا دەگونجێت، کە بووەتە تایبەتمەندییەکی جیاوازی تیپەکەی ئارتێتا.

هەر بۆیە گەنەرز هەوڵی تەواو دەدات هێڵی هێرشبەری ببوژینێتەوە بەتایبەت بەهۆی سنوردار بوونی تواناکانی گابڕێل خیسۆس بەهۆی تووشبوونی بە پێکانێکی درێژ خایەن لە مۆندیالی قەتەردا.

بابەتی زیاتر

Back to top button