ئیسپانیاگرنگترین

چارەنووسی دوو لە ئەندامی ستافی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید ناڕوونە

یاریگا –

ریاL مەدرید لە دوو مانگی داهاتوودا چارەنووسی یەکلای دەبێتەوە لە دوو پاڵەوانێتی گرنگ، کە چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیان، هەر ئەنجامێکی ریال لەم دوو جامەدا دەبێتە هۆی یەکلای کردنەوەی داهاتووی کارلۆ ئانچیلۆتی و بەشیک لە ئەندامانی ستافی راهێنەرایەتی یانەکە.

بەپێی هەواڵێکی فووتبۆڵ ئیسپانیا ئەگەر کارلۆ ئانچیلۆتی لە ئەرکی راهێنەرایەتی ریال مەدرید بەردەوامبێت ئەوا راهێنەری گۆڵپارێزان لویس لۆپێز و راهێنەری توانای جەستەیی یانەکە ئەنتۆنیۆ پینتوس لە مەدرید دەمێننەوە، بە پێچەوانەشەوە داهاتوویان دەکەوێتە مەترسییەوە.

لۆپێز لە ساڵی 2016 لەلایەن زیدان سەرخرا بۆ تیپی یەکەم، بەڵام لە ساڵی 2018 رووی لە یانەی ریاڵ سۆسیداد کرد، لە ساڵی 2021 جارێکی دیکە گەرایەوە مێرێنگی و دوای هاتنی ئانچیلۆتیش لە یانەکە مایەوە.

بەڵام زیدان لە ویلایەتی دووەمیدا پینتۆسی نەویست، پاش گەڕانەوەی کارلۆ جارێکی دیکە ریال لەسەر داوای راهێنەرەکەی ناوبراوی لە ئینتەر میلانەوە گەراندەوە یانەکەی.

بەڵام بە رۆیشتنی کارلۆ لە یانەکە داهاتووی پینتۆسیش ناروون دەبێت، چوونکە ئەگەری هەیە راهێنەری دواتری مێرێنگی کەسێکی نوی لەگەڵ خۆی بهێنێت.

ئەنتۆنیۆ پینتوس رۆڵێکی باڵای گێڕاوە لە سەرکەوتنەکانی ریال مەدرید، بەتایبەت لە وەرزی رابردوو, کە بەشێک لە یاریزانە بەتەمەنەکانی وەک کەریم بێنزێما و لوکا مۆدریچ تا دوا ساتەکانی یاریی و کاتی زیادکراویش بەبێ گرفت یارییان دەکرد، لە کاتە سەختەکان دەیانتوانی جیاوازی درووست بکەن.

بەڵام توانای جەستەیی یاریزانەکان لەم وەرزە هاوشێوەی وەرزی رابردوو نییە و دابەزینی توانای جەستەییان پێوە دیارە.

بابەتی زیاتر

Back to top button