ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

کارێکی دیکەی گوماناوی نێگرێیرا ئاشکراکرا کە بۆ بارسێلۆنای کردووە

یاریگا –

بەڵگەیەکی نوێ گوماناوی لە دۆسیەی ئێنریکێز نێگرێیرا، جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا و بارسیلۆنا ئاشکراکرا.

یانەی بارسێلۆنا تۆمەتی ئەوەی خراوەتا پاڵ، کە بە شێوەیەکی گوماناوی پارەی پێشکەش بە نێگرێیرا کردووە لە بەرامبەر وەرگرتنی خزمەتگوزاری راوێژکاری وەرزشی.

هەر لەو بارەیەوە رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە کەوا بارسێلۆنا بڕی نیو ملیۆن یۆرۆی بە نێگرێیرا داوە لە بەرامبەر ئەوەی ناوبراو گرتەی ڤیدیۆیی یارییەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هەڵبژاردەکانی دیکەی بۆ یانەکە هێناوە.

جیا لەوەش ناوبراو خزمەتگوزارییەکی دیکەی پێشکەش بە بارسا کردووە کە ئەویش بریتی بووە لە تۆمارکردنی هەر یارییەک بۆ یانەکە و لە بەرامبەردا بڕی 518 هەزار یۆرۆی وەرگرتووە.

هەر بەپێی هەواڵەکەی مارکا نێگرێیرا زیاتر گرتەی ڤیدیۆیی یارییەکانی جامی جیهانی 2014 و 2018 و جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2016ـی بە بارسێلۆنا داوە.

مارکا باسی لەوەیش کردووە، کە داواکاری گشتی داوای ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە بارسا کردووە کە نێگرێیرا بۆ یانە کەتەلۆنییەکە دابین کردووە، بەڵام بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە نەیانتوانیوە بیاندۆزنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button