ئه‌وروپائینگلتەرا

هاری کەین ئەم هاوینە ریزەکانی تۆتێنهام جێدێڵێت

یاریگا

هاری کەین، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا و یانەی تۆتێنهامی ئەم وڵاتە چاوەڕێ دەکرێت ئەم وەرزە دوایین وەرزی بێت لەگەڵ یانەکەی و وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدەوە بکات.

دەیڤید مەکدۆنێل لە ماڵپەری Mirrorـی بەریتانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی سپێرز ئامادەیە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و بەرامبەر 80 ملیۆن پاوەند وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدەوە بکات.

ئەم هەوڵەی شەیتانە سوورەکان لە کاتێکدایە، کەین هاوینی رابردووش هەوڵێکی زۆریدا بەرپرسانی یانەکەی رازی بکات، بۆ ئەوەی رێگەی پێبدەن یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر سیتی بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو بە ناچاری لە یانەکەی مایەوە.

هاری کەین تاوەکو هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی تۆتێنهام هەیە و بەبێ رەزامەندی یانەکەی تا ئەو کاتە ناتوانێت یانەکەی جێبێڵێت، گۆڵکارەکەی سێ شێرەکان بەهاکەی لە ماڵپەری ترانسفێر مارکێت بە 90 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button