ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەتڵەتیکۆ بیڵباو تا 2028 بۆندی ویڵیامزی درێژ کردەوە

یاریگا- یانەی ئەتڵەتیکۆ بیڵباوی ئیسپانیی بە فەرمی گرێبەستی ئینیاکی ویڵیامزی یاریزانی بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ کردەوە.

بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، هێرشبەرە ئیسپانییەکە تا ساڵی 2028 یاریزانی یانەکەی هەرێمی باسک دەبێت و بڕی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی دانراوە بە 135 ملیۆن یۆرۆ.

ویڵیامزی تەمەن 25 ساڵ، لەوەتەی ساڵی 2014 وەک یاریزانی پیشەگەرە بۆ بیڵباو یاری دەکات و یەکێکە لە ڕەگەزە گرنگەکانی ئەو یانەیە.

Back to top button