ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەگەری گەڕانەوەی ئاوبامیانگ هەیە بۆ میلان

میدیاکانی ئیتاڵیا  باس لە ئەگەری گەڕانەوەی پیێر ئێمێریک ئاوبامیانگ دەکەن بۆ ئەیسی میلانی یانەی دێرینی.

ئاوبا لە نێوان ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١١ یاریزانی ئەیسی میلان بوو بەڵام بێ ئەوەی هیچ یارییەک بۆ تیمی یەکەم ئەنجام بدات ئەو یانەیەی جێهێشت و زۆرینەی کاتەکانی لە خواستن بەسەربرد.

بەگووتەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا و گازیتا دیلۆ سپۆرت، هێشتا ماڵباتی ئاوبامیانگ پەیوەندییەکی پتەوییان لەگەڵ میلان هەیە و هێشتا بەشێکی زۆری کەسە نزیکەکانی لەو شارە دەژین و خۆیشی خۆشەویستییەکی زۆری بۆ رۆسۆنێری هەیە.

ئاوبامیانگ تەمەنی گەیشتووەتە ٣٣ ساڵ و بە ساتەوەختێکی خراپ تێدەپەڕێت لەگەڵ چێڵسی و بەدڵنیاییەوە هاوینی داهاتوو یانەکە جێدەهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button