ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بوسکێتس داهاتووی یەکلایی نەکردووەتەوە

یاریگا –

بارسێلۆنا ئۆفەرێکی نوێی خستووەتە بەردەم سێرجیۆ بوسکێتس.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا ئۆفەرێکی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی بوسکێتس بۆ ماوەی ساڵێک ئامادە کردووە، بەڵام مووچەکەی کەم کراوەتەوە و بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەش لەخۆدەگرێت.

بارسێلۆنا تاوەکو ئێستا دڵنیانییە لە مانەوەی بوسکێتس، چونکە یانە کاتالۆنییەکە پلانی کەمکردنەوەی مووچەی زۆربەی یاریزانەکانی هەیە، بۆ ئەوەی لە قەیرانی دارایی دەربازی ببێت.

گرێبەستی بوسکێتس لە هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت، یانەکانی وەک ئینتەر میامی و تۆرۆنتۆ لە ئەمریکا و نەسری سعودیەش گرنگیان بە تواناکانی یاریزانە ئیسپانییەکە داوە.

بوسکێتس 715 یاری لەگەڵ بارسێلۆنا کردووە، 18 گۆڵی کردووە و 44 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button