کۆپا ئەمریکاگرنگترینمۆندیال

لیۆنێل مێسی لە ژێر سێبەری مارادۆنا هاتە دەرەوە

یاریگا –

بە بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی 2022, لیۆنێل مێسی لە سێبەری دیێگۆ مارادۆنا هاتە دەرەوە و ئێستا پەیکەرێکی هاوشانی ماردۆنا و پێلێ لە مۆزەخانەی یەکێیتیی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور (کۆنیمبۆل) دانرا.

لە بارەگای کۆنیمبۆل لە پاراگوای، پەردە لەسەر پەیکەری لیۆنێل مێسی لابرا، ئەمەش بەر لە راکێشانەی تیروپشکی کۆپا لیبێرتادۆرێس.

مێسی بۆ جاری دووەم، سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کرد بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیال، کە ئەرجەنتینییەکان 36 ساڵ چاوەڕێ بوون بۆ جاری دووەم نازناوەکە ببەنەوە، مێسی لە دوای لابردنی پەردە لەسەر پەیکەرەکەی روونیکردەوە

هەرگیز نە خەونم بەمە دیت بوو نە بیریشم لێکردبووەوە، خەونی من لە منداڵییەوە چێژ وەرگرتن بوو لەو شتانەی کە حەزم لێیە، ببم بە یاریزانێکی پیشەگەر و ئەوە بکەم کە حەزم لێیە، رێگاکەم زۆر درێژ بوو، زۆرجار بڕیار دەدران، شکستم دەهێنا، بەڵام بەردەوام چاوم لە داهاتوو بوو و ویستی بردنەوەم هەبوو. پێم وایە گرنگترین کار شەڕ کردنە لە پێناو خەونەکانت.

یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و دەستەی راهێنەران، نموونەی بچووککراوەی نازناوی جامی جیهانی و کۆپا ئەمریکایان وەرگرت.

مێسی 99 گۆڵی لەگەڵ ئەرجەنتین کردووە و رەنگە ئەمشەو لە یاری رووبەڕووبوونەوەی کیوراساو، ببێتە یەکەم یاریزانی ئەرجەنتینی 100 گۆڵ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button