ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێپێ دەچێتە سعودیە

یاریگا –

یانەی نەسر گفتوگۆی جدی لەگەڵ کیبلێر پێپێ، بەرگریکاری پۆرتۆ دەستپێکردووە.

رۆژنامەی ئاکشامی تورکی بڵاویکردووەتەوە، نەسر بە شێوەیەکی زارەکی گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ پێپێ، بەمەش جارێکی دیکە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی هاوڕێی شاد دەبێتەوە، چونکە پێشتر بۆ ماوەی هەشت وەرز بە یەکەوە لە ریال مەدرید یاریان کردوە.

رۆژنامەکە نووسیویەتی، یاریزانی پۆرتوگالی تەمەن 40 ساڵان، دەیەوێت ساڵێکی دیکەش لە یاریکردن بەردەوام بێت و پێدەچێت، نەسر باشترین بژاردەی بەردەم پێپێ بێت.

پێپێ 334 یاری لەگەڵ ریال مەدرید و 242 یاری لەگەڵ پۆرتۆ و 133 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال کردووە.

پێپێ سێ نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێنا لەگەڵ نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان و سێ نازناوی لالیگا و دوو نازناوی سوپەری ئەوروپا.

نەسر لە پلەی دووەمی خولی رۆشنی سعودیە دێت، بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ ئیتیحاد.

بابەتی زیاتر

Back to top button