خوله‌کانی دیکە

دوو یاریزان بە ناچاری دەگەڕێنەوە پاریس

یاریگا –

جولیان دراکسلێەری یاریزانی ئەڵمانی یانەی بێنفیکای پۆرتوگال و لیۆناردۆ پارێدێس یاریزانی ئەرجەنتینی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا، وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنساوە دەکەنەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، یاریزانە ئەڵمانیەکە بێنفیکا کە بەشێوەی کاتی لەو یانەیە یاریی دەکات، بەهۆی پێکانەکانی ناچارە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە پاریس.

هەروەها یاریزانە ئەرجەنتینیەکەی شازادەکانیش کە ئەویش بەشێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی یوڤێنتوس یاریی دەکات، ئەمیشیان دەگەڕێتەوە یانەکەی لە پایتەختی فەرەنسا.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەشکردووە هەردوو یانە پۆرتوگالی و ئیتاڵیەکە چارەنوسی ئەو دوو یاریزانەیان یەکلایی کردووەتەوە و دەگەڕێنەوە ریزەکانی یانەکەیان لە فەرەنسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button